“یەک بەفر لە پێنجوێن ببارێت نرخی یەک لیتر بەنزین دەگاتە زیاتر لە هەزار دینار”

لڤین:  

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەگەر حکومەت پلانی جدی نەبێت ئەوا هەر یەک بەفر لە پێنجوێن ببارێت نرخی یەک لیتر بەنزین دەگاتە زیاتر لە هەزار دینار.

بەرزان شێخ محەمەد،لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند:  ئەگەر حکومەت پلانی جدی نەبێت ئەوا هەر یەک بەفر لە پێنجوێن ببارێت نرخی یەک لیتر بەنزین دەگاتە زیاتر لە هەزار دیناربەدوایدا نرخی غاز و نەوت و خۆراک و پێداویستی ڕۆژانەش زیاتر بەرزدەبێتەوە.

دەشڵێت “هەرچەندە لە وڵاتێکین خاوەن یەکەم یەدەگی غازین بەڵام حکومەتی هەرێم بڕێک غاز دەخاتە بازاڕ خۆیشی دەزانێت بەشی پێداویستی هاوڵاتیان ناکات بەڵام بۆ ئەوەی نرخەکەی گران بێت وادەکات”.

جێگەری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: حکومەت دەتوانێت هەوڵی جدی بدات بۆ هەرزان کردنی نرخی بەنزین و سوتەمەنییەکانی تر لەچەند ڕێگایەکەوە، یەکێک لەو ڕێگایانە هەروەک چۆن پێشتر کۆنترۆڵی کواڵتی سوتەمەنی کرد ئێستاش دەتوانێت کۆنترۆڵی نرخەکەی بکات.

ئاماژە بەوەش دەکات بەپێی ئەو داتایانەی لای ئێمەیە هەر چوار پارێزگاکە ڕۆژانە پێویستییان بە هەشت ملیۆن لیتر بەنزینە، دەشڵێت: نەوت لە هاویندا لە کوردستان گرانبووە بەبڕوای من لە زستان گرانتر دەبێت، بەداخەوە وەک وتم، چارەسەر ئاسانە بەڵام حکومەتی هەرێم خۆی نایەوێت چونکە ئەوەندەی پارە خەرج دەکات بۆ کڕینی سوتەمەنیەکان لەدەرەوە دەتوانێت بەو پارەیە پاڵاوگەیەک دابمەزرێنێت لەناوخۆی هەرێمدا.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button