ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی بە قەزابوونی هەریەکە لە عەنکاوا و پیرمام دەکات.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە، بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە دەنگ لەسەر بە قەزاکردنی ناحیەی عەنکاوا و پیرمام دەدرێت.
بڕیارە دوای پرۆسەی دەنگدانیش وەزارەتی ناوخۆ رێکاری یاسایی بگرێتەبەر بۆ جێبەجێکرنی رێکارە کارگێڕییەکان، پێداچوونەوەش بە ھەیکەلی کارگێڕی ھەردوو قەزاکە دەکرێت.