وەزارەتی شارەوانی 508 ملیۆن دیناری بۆ ئاوی دەوروبەری سلێمانی خەرجکرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند،508 ملیۆن دینار بۆ سێكتەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی خەرجكراوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 17٪ی داهاتی ئاو لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 508 ملیۆن دینار.
دەڵێت تەرخانکردنی ئەو پارەیە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری ئاو و چاككردنەوەی مسیۆبۆشی بۆ بەشی ئالیاتی بەڕێوەبەرایەتییەكە، كە ئەم بڕە پارەیەش كاریگەری باشی لەسەر پەرەپێدان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابینكردنی ئاو دەبێت.