سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران كە فەرمانی گرتنیان لە بەغدا هەبووە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران كە فەرمانی گرتنیان هەبووە لەدادگای استئنافی بغداد –رصافە بە تۆمەتی دزی.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی ە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاویکردوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاندوە،” مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری سەربەبەشی پۆلیسی ناوشار –ڕۆژئاوا ، سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان هەبووە لەدادگای استئنافی بغداد –رصافە”.

ئاماژە بەوەدراوە،” دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی سێ‌ تۆمەتبار لە دادگای بەغداوە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە گومانیان دەكرد ئەو تۆمەتبارانە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبن ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆدۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،”دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن كە هەستاون بەدزینی بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی و بڕێك ئاڵتون”.

لە کۆتایدا سەبارەت بە تۆمەتباران لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” لەئێستادا تۆمەتباران : (ر ، أ ، ج – لەدایكبووی 199) ، (م ، أ ، ج –لەدایكبووی 2000 ) ، ( ع ، ع ، ع –لەدایكبووی 1976 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی بەغدا دەكرێنەوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button