وەزیری تەندروستی: ڤاکسین بۆ فەمانبەران و مامۆستایان دەکرێتە ناچاری

وه‌زیری ته‌ندوستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، لەم قۆناغەدا ڤاکسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ئەو کەسانەی لە شوێنە داخراوەکان کاردەکەن، دەکرێتە ناچاری.
سامان به‌رزنجی بەکەناڵی کوردستان 24ی راگەیاندوە “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا پایزه و وه‌رزی ئه‌ننفله‌وه‌نزایه، هاوڵاتیان پێویسته ئه‌و په‌تایه به‌هه‌ند وه‌ربگرن و پشكنینی كۆرۆناش بكه‌ن، چونكه نیشانه‌كانیان له‌یه‌ك نزیكن، تاوه‌كو نه‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌ی په‌تاكه و خه‌ڵكی دیكه تووشی ببن و رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستان زیاد بكات”.
وەزیری تەندروستی وتیشی: ئامارەکانی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بە رێژەی 19% زیادی کردووە، بۆیە ئه‌وانه‌ی له سه‌رووی 18 ساڵییه‌وه‌ن، په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنی ڤاكسین، خۆیان و ده‌وروبه‌ریشیان بپارێزن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ی له شوێنه داخراوه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن و ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن، داواش له‌هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ن.