مەسرور بارزانی: لە ڕێڕەوی خۆمان بەرەو سەرکەوتن ناوەستین

لڤین:

مەسرور بارزانی، رایگەیاند، هەرچەند ناحەزان و تیرۆریستان، هەوڵی ئازاردانی گەلەکەمان بدەن و خەریکی تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بن، بەڵام ڕووبەڕوویان دەبینەوە و لە ڕێڕەوی خۆمان بەرەو سەرکەوتن ناوەستین.

دوای ئەوەشی شەوی ڕابردوو گروپێکی چەکدار چەند موشەکێکی ئاراستەی شاری هەولێر کرد و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکیش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین، کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە فەیسبوکی خۆی پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، “هەرچەند ناحەزان و تیرۆریستان، هەوڵی ئازاردانی گەلەکەمان بدەن و بە کردەوە ترسنۆکەکانیان، خەریکی تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بن و بیانەوێ کۆسپ لە سەر ڕێگامان بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن دروست بکەن، ئێمە بە ئیرادەیەکی بەهێزتر، ڕووبەڕوویان دەبینەوە و لە ڕێڕەوی خۆمان بەرەو سەرکەوتن ناوەستین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button