بافڶ تاڵەبانی: ئەم ھەلومەرجەی ھاتۆتە پێش وادەخوازێت کورد ماڵی خۆی رێکبخاتەوە و یەک وتاری یەکگرتوومان ھەبێت بۆ بەغدا

لڤین:

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، زەمینەی لەبار بۆ لێکتێگەیشتن و گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان لەپێناو سەقامگیری سیاسی و ئابووری زیاتر لە وڵات بڕەخسێنرێت.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ ( شەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ )  لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و ئۆلیگ لیڤن، کونسوڵی رووسیا لەھەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا دواپەرەسەندنە سیاسییەکان، قۆناغی دوای ھەڵبژاردن، پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان و رۆڵی کورد لە حکومەتی داھاتووی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون لە ” رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ لێکتێگەیشتن و گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان لەپێناو سەقامگیری سیاسی و ئابووری زیاتر لە وڵات”.

ھەر لەمیانی دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی روونیکردەوە،” ئەم ھەلومەرجەی ھاتۆتە پێش وادەخوازێت کورد ماڵی خۆی رێکبخاتەوە و یەک وتاری یەکگرتوومان ھەبێت بۆ بەغدا و یەکێتیش لەو رووەوە دەستپێشخەری دەکات و ھەماھەنگ دەبێت بۆ یەکڕیزی، تا پێکەوە سەنگی نەتەوەییمان بپارێزین و لەچوارچێوەی دەستوور شەڕی مافەکانمان بکەین، ئەم ھەنگاوەشی بە خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکانی گەلی کورد وەسفکرد”.

ھاوسەرۆک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،” گۆڕانکارییەکانی ناوخۆیی و ناوچەکە ھانمان دەدات ناکۆکییەکان وەلابنێین و بە ئیرادەیەکی بەھێزەوە کار بکەین بۆ چاکسازی راستەقینە و خزمەتکردنی زیاتر، لێشگەڕێین دامەزراوە رەسمییەکان ئەرکەکانی سەرشانیان جێبەجێبکەن”.

سەبارەت بە پرسی رۆژئاوای کوردستان بافڵ تاڵەبانی تەئکیدی لەپشتیوانی و سەقامگیری سیاسی کردەوە و دیالۆگ و چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکانی بە فاکتەری ئارامی و ئاسایش لەناوچەکە زانی و داوایکرد لە رووسیا ھەماھەنگ و پشتیوانی زیاتربن لەو رووەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button