فراكسیۆنی یه‌كگرتو هەڵوێستی سەبارەت بە داواكاریه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ڕاگەیاند

لڤین:
فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕاچڵه‌كێت و گوێ بۆ داواكاری زیاتر له ٢٠ هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ بگرێت له بری هه‌ڕه‌شه‌كردن به دانانی كه‌سانی دیكه له شوێنیان ئه‌گه‌ر له بایكۆت به‌رده‌وام بن.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ ( شەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند،” پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ داواكاریه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ دوپاتده‌كه‌ینه‌وه كه چه‌ندین ڕۆژه خۆپیشاندان و گردبونه‌وه ده‌كه‌ن و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردوه و به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌كه‌ن كه دامه‌زراندنه هاوشێوه‌ی مامۆستایانی میلاك و سودمه‌ندبونه له مافه یاساییه‌كانی خۆیان له موچه و مۆڵه‌ت و خانه‌نشینی و سه‌رجه‌م مافه‌كانی تر”.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو،” پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕاچڵه‌كێت و گوێ بۆ داواكاری زیاتر له ٢٠ هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ بگرێت له بری هه‌ڕه‌شه‌كردن به دانانی كه‌سانی دیكه له شوێنیان ئه‌گه‌ر له بایكۆت به‌رده‌وام بن”.
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،” پێویسته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان چیتر ئه‌و یاداشتانه‌مان پشتگوێ نه‌خات كه ئاراسته‌مان كردون سه‌باره‌ت به سازدانی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر چاره‌نوسی مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و گرفته‌كانی تری وه‌ك گرانبونی به‌نزین و كه‌می سوته‌مه‌نی و گرانبونی شتومه‌ك و دیارده‌ی كۆچی به‌لێشاوی گه‌نجان و چه‌ندین كێشه و گرفتی دیكه”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، “نابێت چیتر په‌رله‌مان بێ ده‌نگ و بێ ڕۆڵ بێت و هیچ به‌هانه‌یه‌ك بهێننه‌وه بۆ ئه‌نجام نه‌دانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مان ده‌ستبه‌جێ بێته ده‌نگ و دانیشتنه‌كانی بۆ خزمه‌تی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خه‌ڵك بێت و حكومه‌ت بخاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان و چاره‌سه‌رنه‌كردنی گرفت و قه‌یرانه‌كان”.
جێگەی ئاماژە پێدانە ماوەی چەند ڕۆژێکە مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان نزیکەی ٢٠ هەزار مامۆستایە مانگرتنیان لە کارەکانیان ڕاگەیاندوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21