فەڕەنسا: داعش توانای هەیە لە عێراق سەرهەڵبداتەوە

لڤین:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگەیاند، ده‌بێت وریا بین له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق، چونكه ئه‌و توانایه‌ی ماوه دووباره ده‌ربكه‌ونه‌وه.
ئه‌رفیه گرانجان رایگه‌یاند، ده‌بێت وریا بین له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق، چونكه ئه‌و توانایه‌ی ماوه دووباره ده‌ربكه‌ونه‌وه، هەر بۆیە به‌رده‌وام ده‌بین له به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كانمان له عێراق.
راشیگه‌یاند، به‌ڵگه بۆ كارابوونی داعش له عێراق، به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانیانه، رۆژانه فڕۆكه جه‌نگییه فڕەنسیەکان به‌رده‌وامه له گورزه‌كانی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و هاوكاریكردنی سوپای عێراق.