ئێران لە بارەی هێرشە موشەکییەکانەوە هاتەدەنگ
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پەیوەندییمان بە ھێرشەکەی ھەولێرەوە نییە

وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئێران ئاشکرایکرد کە هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێره‌وه نییه.
سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تویتەر بڵاویكرده‌وه، “ئێران هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه ئارامی و ئاسایشی عێراق بخاته مه‌ترسییه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له‌باره‌ی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر هه‌ولێر و تۆمەتبارکردنی وڵاتەکەی، وتی: “ئیدانه‌ی هەوڵانە دەکەین کە دەیانەوێت ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار بکەن”.