فازیل میرانی: لەگەڵ یەکێتی جارێکی دیکە کۆدەبینەوە

لڤین:
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەبێت لەگەڵ یەکێتی جارێکی دیکە کۆببنەوە و دەشڵێت یەکێتیش سەردانی حزبەکان دەکات.
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەكاتی سەردانی بۆ لای حزبە توركمانییەكان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەردانەكان تەواو بوون، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گەیشتن بە بەرنامەیەكی هاوبەش، كۆبوونەوەیەك بە حزبەكان و پێكهاتەكان دەكات.
وتیشی: لەو سەردانانە لایەنەكان پێشوازییەكی باشیان لێكردین، ئێمەش بیروڕاكانیانمان بەهەند وەرگرت، ئەگەر پێكهاتەكانیش گلەییان هەبێت، ئێمە بە سنگێكی فراوانەوە تێبینییەكانیان وەردەگرین و دەیگەیەنین بە جەنابی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتیی خۆمان.
باسی لەوەشکرد: بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق، پێویستە ئێمە و یەكێتی كۆبوونەوەیەكی دیکە بكەین، ئەوانیش سەردانی حزبەكان دەكەن، ئەوە كارێكە دەبێ هەموومان پێكەوە جێبەجێی بكەین.