پەرلەمانتارێکی هەدەپە سکاڵا لەسەر23 پارێزەر و سێ دادوەر تۆمار دەکات

لڤین:

پەرلەمانتارێکی هەدەپە بە فەرمی داوای یاسایی لەسەر ٢٣ پارێزەر و سێ دادوەر تۆمار کردووە و تۆمەتباریشی کردوون بەوەی كاتێك لە زیندان بووە، مافی قسەكردنیان پێی نەداوە و سووكایەتییان پێی كردووە.

عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلۆ رایگەیاند ” ئەم رەفتارە ناشیرینەی ئەو دادوەر و پارێزەرانە تەنیا لەگەڵ مندا نەبوو، بەڵكو لەگەڵ سیاسییەكانی تریش هەر وا بوون، بەتایبەت ئەوانەی سەر بە هەدەپە بوون، بۆیە داوای مافی خۆم دەكەم و داوای یاساییم تۆمار كردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، دادوەر و پارێزەرەكان، جنێوی زۆر ناشیرین بە سزادراوان دەدەن، جگە لەوەش رۆژانە سوكایەتییان پێ دەكەن.

وتیشی: ئەوەی لە زیندان لەلایەن ئەوانەوە بەرامبەر بە من كراوە، لە هیچ وڵاتێكی دونیا بەرامبەر بە كەس نەكراوە، بۆیە لە دەرگای هەموو شوێنێك دەدەم تا ئەوان بە سزای خۆیان بگەن ئەوان سووكایەتییان بە ٨٣ ملیۆن هاوڵاتی لە توركیا كردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button