ئەردۆگان: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی

لڤین:
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه هیچ جۆره چاودێرییه‌كیان له‌سه‌ر نییه بونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ده‌وڵه‌تان.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، ئەمڕۆ په‌یامێكی ڤیدیۆیی بۆ كۆڕبه‌ندی كۆنسه‌ی میدیایی توركیا ره‌وانه كرد، تیایدا دەڵێت “تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه هیچ جۆره چاودێرییه‌كیان له‌سه‌ر نییه بونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ده‌وڵه‌تان، دیموكراسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی”.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی “هاوشێوەی بابەتە ستراتیجییەکانی دیکە لە پرسی راگەیاندنیشدا خۆمان دەردی خۆمان چارەسەر دەکەین”.
وتیشی “بەهۆی هەواڵی ناڕاست و هەڵبەستراوە، ژیانی ملیۆنان مرۆڤی بێ‌دیفاع لە جیهاندا روبەڕوی رەشبینی و شۆک بوەتەوە”.