بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی ئێران دەکات

لڤین: 
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پرسی گەڕانەوەی ئەمریکا و ئێران بۆ دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی رێکەوتننامەی ئەتۆمی، لە چەند ھەفتەی داھاتوودا دەچێتە قۆناغێکی چارەنوسسازەوە.
رافائێل گروسی، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران بانگھێشتی کردووە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە، لە چەند رۆژی داھاتوودا سەردانی تاران بکات.
بە گوێرەی زانیاری میدیاکانی ئەمریکا بڕیارە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە سەردانەکەیدا بۆ تاران، سەبارەت بە بەربەستەکانی بەردەم ئاژانسەکە بۆ چاودێریکردنی ناوەندە ئەتۆمییەکان و کێشە چارەسەر نەکراوەکانی نێوانیان، لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران، گفتوگۆ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button