ترەمپ هاوشێوەی فەیسبووک و تویتەر دروست دەکاتەوە

لڤین:

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڕیاریداوە تۆڕێکی نوێی کۆمەڵایەتی دروست بکات ورێگری لە قۆرخکاری فەیسبووک و تویتەر بگرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێی، بە ناوی (Truth Social) راگەیاند، ئامانجەکەی روبەڕووبونەوەی قۆرخکاری کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیایە.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕەخنەی لە تویتەر و فەیسبووک گرتووە و دەڵێت: لە سەردەمێکدا دەژین، بزووتنەوەی تاڵیبان هەژماری لە تویتەر هەیە، بەڵام سەرۆکە خۆشەویستەکەی ئەمەریکییەکان بێدەنگ دەکرێت.

بەگوێرەی زانیاریەکان کە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە Truth Social مانگی داهاتوو بەشێوەی ئەزموونی دەست بەکار بکات بەڵام تەنها بۆ خەڵکانی داوالێکراو دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button