کەسێک 10 ملیۆن دینار لە دوو ئۆتۆمبێلدا دەدزێت

لڤین:
پۆلیسی سلێمانی، دەستگیر کردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگەیاند کە دوو تاوانی دزیكردنی ئه‌نجامداوە و لە دوو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیاندا بڕی 10 ملیۆن دیناری دزیوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگه‌ی ناو بازاڕ، دوای سکاڵای هاوڵاتیان لە بەرەی دیکردن لێیان، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه دوو تاوانی دزیكردنی له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی ئه‌نجامداوە.
پۆلیسی سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێویست و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانراوە تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیرکراوە و له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوە كه دوو جار و له دوو ئۆتۆمبێل نزیكه‌ی 10 ملیۆن دیناری عێراقی دزیووه.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م، ج، ق)، له‌دایكبووی 1979، کە پیشەی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لە به‌عه‌ره‌بانه له‌ناوبازاڕ، به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به‌پێی مادده‌ی 446 ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا بەرده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه ئوتۆمبێله‌كانیان به‌ئیشپێكراوی له‌ناو بازاڕ‌و له‌سه‌ر شه‌قام‌و شوێنه‌گشتییه‌كان به‌جێنه‌هێڵن تا ڕووبه‌ڕووی ڕوداوی له‌و شێوه‌یه و زیانی ماددیی نه‌بنه‌وه.