لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێرەوەیە
وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ بەجیا راگەیەندراویان بڵاو کردەوە

لڤین:
وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرایدەکات کە هەمان شێواز و تەكنیك كە لە هێرشی پێشووی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر بەكار هاتبوو لە هێرشەکەی دوێنێشدا بەکارهێنراوە، وەزارەتی پێشمەرگەش، دەڵێت: بۆ تێکشکاندنی هەر هێرشێک، ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر، پێویستیمان به‌یه‌كڕیزیی و یه‌كهه‌ڵوێستییە.
هەریەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لەبارەی هێرشە موشەکیەکەی شەوی رابردو بۆسەر هەولێر راگەیەندراویان بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشكردنه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و خەڵکی کوردستان.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەمان شێواز و تەكنیك كە لە هێرشی پێشووی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر بەكار هاتبوو، لە هێرشی دوێنی شەویش دووبارە بووەتەوە، لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەس و لایەنانەی لە پشت هێرشەكەوەن.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌وه:
راگه‌یێندراوێك له وه‌زاره‌تی پێشمەرگە
به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه هه‌رگیز ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایش، ئارامی و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن و به‌سه‌ختی رووبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه.
هاوڵاتیان و خه‌ڵكی ئازیزی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ به‌رگری و پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر، پێویستیمان به‌یه‌ككڕیزی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگیی هه‌یه، به ئیراده‌ی به‌رزی پۆڵاینی پێشمه‌رگایه‌تیمان تیرۆریستان تێكده‌شكێنین و، رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هاوڵاتیانمان بخرێته مه‌ترسییه‌وه.
دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشكردنه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و خەڵکی کوردستان، ئێمه له‌گه‌ڵ دۆستانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، رێگایه‌كی دوور و ساڵانێكی درێژه، پێكه‌وه له‌به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر و تێكشكاندنی تیرۆریستانین له‌پێناو سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێم و ناوچه‌كه.
وێڕای سەرەخۆشیمان لەقوربانیەکەی ئەو کارەساتە، سه‌لامه‌تی و شیفای خێرا بۆ برینداران و ئارامی و ئاسایش بۆ هه‌رێمی كوردستان دەخوازین.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
16ی شوباتی 2021
دەقی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆ:
دوای ئەوەی كاتژمێر 9:30 ی دوێنێ شەو 2021/2/15، چەند مووشەكێك بەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر كەوتن، لە ئەنجامدا لە ناو فڕۆكەخانە بووە هۆی گیانی لە دەستدانی كەسێك و برینداربوونی پێنج كەسی دیكە، لە ناو شاری هەولێریش سێ كەسی تر برینداربوون، ئەمە جیا لەوەی زیانی ماددیشی بە چەندین ماڵ و شوێنی بازرگانی گەیاندووە.
دوای ئەوەی دەستبەجێ دەزگاكانی دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس دەستیان بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون كرد بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، شوێنی ئەو ئوتومبێلەیان دۆزیەوە كە مووشەكەكانی لێ هاوێژراوە، ئوتومبێلەكە جۆری (كیا)یە و لە ڕێگەی نێوان هەولێر و گوێڕ دۆزرایەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەمان شێواز و تەكنیك كە لە هێرشی پێشووی سەر فرۆكەخانەی هەولێر بەكار هاتبوو، لە هێرشی دوێنی شەویش دووبارە بووەتەوە، لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ ئاشكراكردنی ئەو كەس ولایەنانەی لە پشت هێرشەكەوەن و خەڵكی شاری هەولێر و هەرێمی كوردستانیش دڵنیا دەكەینەوە، كە هەموو ئەوانەی دەستیان لەم هێرشەدا هەیە و ئەنجامدەری ئەم تاوانەن، ئاشكرا و ڕیسوا دەكرێن و بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن.
وەزارەتی ناوخۆی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
2021/2/16