پێنج دەستگیرکراوی تری بادینان ئازاد كران
لڤین:
پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان، ئهمڕۆ دادگا یەکێک لە دەستیگرکراوانی ئازاد کردوو چوارەکەی تریش ھەر یەکەیان سزای ساڵێکیان بەسەردا سەپێنرا، بەڵام بەھۆی تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان ئازاد دەکرێن.
بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،” بەپێی ماددەی ٥٦ لە یاسای سزادانی عێراق پێنج چالاکوانی تری بادینان دادگایکران”.
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاسکرای کرد،” عامر خالید بەبڕیاری دادگا ئازادکرا و چوار چالاکوانی تر بەھۆی ئەوەی ماوەی ساڵێکە لە زینداندان ئەو ماوەیەیان بۆ ئەژماردەکرێت و ئەوانیش ئازاد دەکرێن”.
جەختی لەوەشکردەوە،” ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی چالاکوانانی بادینان کرابوون، ھیچ بەڵگەیەکیان لەگەڵ نەبووە و ھیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساخنەکراوەتەوە”.
ماوەی زیاتر لە 14 مانگە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بە چەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگای پێداچوونەوە بڕیارەکەی پەسەند کرد و شهوی رابردوو مامۆستا بهدهل بهرواری، ئازاد كراو گهڕایهوه ناو كهسوكارهكهی.
ئەوە دەستگیرکراوانەی کە ئەمڕۆ دادگایی کران بریتی بوو لە:
دکتور عامر – مامۆستای زانکۆ ھیچ تاوانەک سەردا نەسەپا
جەمال خەلیل – کەسایەتی سیاسی
سلێمان کەمال – پێشمەرگەی دێرین
سلێمان موسا – چالاکوان و کەسایەتی
فرسەت ئەحمەد سپینداری – ئەندازیار
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21