ناوی براوه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان ره‌وانه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌كرێت

لڤین:

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ میكانیزمی په‌سه‌ندكردنی ناوی براوه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاریكرد و دوای ده‌ركردنی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوی براوه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

عیماد جه‌میل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند،” دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری پێداچونه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی تانه‌ و سكاڵاكانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات به‌ قبوڵكردن یاخود ره‌تكردنه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات”.

وتیشی، “ئه‌و تانه‌ و سكاڵایانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركراون، پێشكه‌ش به‌ ده‌سته‌ی دادوه‌ری ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانیش بڕیار له‌سه‌ر سكاڵاكان ده‌ده‌ن نه‌ك كۆمسیۆن”.

ئاشکرای کرد، “دوای ده‌ركردنی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوی براوه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و بۆ په‌سه‌ندكردنیشیان ره‌وانه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی ده‌كات”.

سه‌باره‌ت به‌ ژماردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدانی سه‌رجه‌م بنكه‌ و وێستگه‌كان، عیماد جه‌میل رایگه‌یاند، كارێكی قورسه‌ و ناكرێت ژماردنی ده‌ستیی بۆ سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی ده‌نگدان له‌ هه‌مو پارێزگاكاندا بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ بنكه‌ یان وێستگه‌یه‌كی ده‌نگداندا كه‌موكوڕیه‌كان دیاری بكرێت، ئه‌وا ده‌كرێت ژماردنه‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و سندوقانه‌ بكرێت”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button