نزیکەی 2500 خانەنشینی پێشمەرگە میلاکیان گواسترایەوە بۆ وەزارەتی دارایی

لڤین:

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، دۆسیەی 2 هه‌زارو 424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە” بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە /11595 لە 2021/8/24، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین”.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە “پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە لە بەرواری 2021/8/1، مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر خەرج بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button