وەزیری بازرگانی عێراق فەرمانی خەرجکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم دەدات

لڤین:

غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق، ئاشکرایکرد کە وەزیری بازرگانی عێراق فەرمانی خەرجکردنی پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵانی 2014و 2015و 2016 دەدات و پارەکەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە هەرێم.

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق، وەك نوێنەری هاوپەیمانی هیوای كوردستانی بە تەلەفون بەشدارییان كردووە لە كۆبونەوەی دووەم، لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری بازرگانی عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی پێشوودا، “كۆبونەوە یەكەمان كرد لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری بازرگانی بە بەشداری نوێنەری جوتیاران مام فارس و پارێزەر بەشدار”.

غالب محەمەد، ئاشکراشیکردووە کە “ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی بەڵێنیداوە فەرمانی خەرجکردنی نیوەی مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی 2014و 2015و 2016 بدرێت و لە ماوەی چەند ڕۆژیكیشدا بگاتە هەرێم و نیوەکەیتریش بەزوترین کات چارەسەر بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لەگەڵ ئەوەشدا “ئەمڕۆ بەشێك لە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠، دابەش دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button