نەخۆشخانەی ژیان لە راپه‌ڕین رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوکردەوە

لڤین:

نەخۆشخانەی ژیان لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین،هیوادارین رای گشتی بەلاڕێدا نەبرێت و تەندروستی نەخۆشانیش نەخرێتە چوارچێوەی موزایەداتی سیاسیەوە.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، کە ئەمڕۆ ( سێ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ )لە پەڕەی فەرمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین بڵاویکردووەتەوە،نەخۆشخانەی ژیان ( بۆ چاودێری وورد و نەخۆشیە گوازراوەکان ) رایگه‌یاندوە،” په‌رله‌مانتارێكی سنووره‌كه‌ ژماره‌یه‌ك قه‌ره‌وێله‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ژیان هێنابوو، به‌ڵام له‌به‌ر رێكاری ئیداری پێویستبوو له‌لایه‌ن كۆگای سه‌ره‌كی پێداویستی پزیشكیی سنووره‌كه‌ وه‌ربگیرێن، بۆیه‌ هه‌رچه‌ند ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ سوور بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ راده‌ست بكات، به‌ڵام وه‌ریان نه‌گرتوون و داوایان لێكردووه‌ راده‌ستی كۆگا بكات”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” رای گشتی بەلاڕێدا نەبرێت و تەندروستی نەخۆشان نەخرێتە چوارچێوەی موزایەداتی سیاسی”.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌کە:

دوای ئەوەی یەکێك لەپەرلەمانتارەکانی سنوورەکە ژمارەیەك قه‌ره‌وێله‌ی نەخۆشی هێنابوو بۆ نەخۆشخانەی ژیان، بەرپرسانی نەخۆشخانەکە دوای دەستخۆشی لێکردنیان داوایان لێکردوون وەك رێکاری ئیداری دەبێت قه‌ره‌وێله‌كان لەلایەن کۆگای سەرەکی پێداویستی پزیشکی سنورەکە استلام بکرێن، بەڵام ئەوان ئامادەنەبوون ئەو رێکارە جێبەجێ بکەن و سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ره‌وێله‌كان لەنەخۆشخانە وەربگیرێن، لەبەرئەوەی نەخۆشخانەکەش کۆگای نیە بۆیە نەیانتوانیوە قه‌ره‌وێله‌كان وەربگرن.

هیوادارین رای گشتی بەلاڕێدا نەبرێت وتەندروستی نەخۆشانیش نەخرێتە چوارچێوەی موزایەداتی سیاسیەوە.

لەگەڵ رێزدا.

نەخۆشخانەی ژیان



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button