بارزانی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و یوئێن: مه‌ترسیی هێرشەکەی سەر هەولێر بە جددی وەربگرن

لڤین:
نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە هێرشی مووشەكی بۆ سەر هەولێر، پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات مه‌ترسیی ئەو هێرشە زۆر بە جددی وەربگرن، ئاشکراشیدەکات کە لە هێرشەکەدا كەسێك گیانی لەدەستداوە و نۆ كه‌سی دیکەش برینداربوون كە ژماره‌یه‌كیان ئەمه‌ریكین.
لە بەشێکی پەیامەکیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دوای شەرمەزارکردنی هێرشەکە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان (یوئێن)دەکات “مه‌ترسیی ئەو هێرشە زۆر بە جددی وەربگرن و كار بكەن بۆ ڕێگرتن لە هەڕەشە لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هاندانی حكومەتی عێراقه‌وه بۆ جێبەجێكردنی دەستوری عێراق و بەتایبەتی ماددەی 140”.
هەر لە پەیامەکەدا هاتووە “نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و هەبوونی هه‌ندێك هێز و گرووپی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵ، بوونه‌ته هۆی ئاڵۆزیی ناوچه‌كه و وایكردووە هەڕەشەیەكی بەردەوام بۆ سەر هەرێمی كوردستان هه‌بێت” هاوکات داواش لە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات به‌په‌له لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ستبه‌كار بێت.
دەقی پەیامەکە:
پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە هێرشی مووشەكی بۆ سەر هەولێر
هێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردوو كە بە مووشەك كرایە سەر هەولێر و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كەسێك و برینداربوونی نۆ كه‌سی دی كە ژماره‌یه‌كیان ئەمه‌ریكین، بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییه‌كه دەكەین و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین مه‌ترسیی ئەو هێرشە زۆر بە جددی وەربگرن و كار بكەن بۆ ڕێگرتن لە هەڕەشە لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هاندانی حكوومەتی عێراقه‌وه بۆ جێبەجێكردنی دەستووری عێراق و بەتایبەتی مادەی 140.
داوا لە بەڕێز سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق و فەرماندەییی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دەكەم، بە خێرایی میكانیزمی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كارا بكه‌نه‌وه و هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە لەگەڵ سوپا و دەزگا و هێزە عێراقییه‌كان بە بەشداریی هاوپەیمانان لەو ناوچەیە، پێكه‌وه كار بكه‌ن و هه‌ماهه‌نگ بن.
نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و هەبوونی هه‌ندێك هێز و گرووپی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵ، بوونه‌ته هۆی ئاڵۆزیی ناوچه‌كه و وایكردووە هەڕەشەیەكی بەردەوام بۆ سەر هەرێمی كوردستان هه‌بێت، بۆیه داوا له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌م به‌په‌له لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ستبه‌كار بێت و به زووترین كات هێرشكاران بدۆزرێنه‌وه و به سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2021/2/16