بەسێ هۆزات:بەشدارییکردنی پارتی نەبێت لە هێرشەکان، توركیا هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت

لڤین:

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، ئەگەر بەشدارییکردنی پارتی نەبێت لە هێرشەکان، توركیا هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت، دەشڵێت: ٩٠٪ی هێرشە ئاسمانییەکانی توركیا بەهۆی پێدانی زانیارییە بە میتی تورک لەلایەن پارتییەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆ دەنگی وڵات، بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەیری کۆماجڤاکێن کوردستان(کەجەکە)  ڕایگەیاندوە،” پارتی لەناو ئەو هێرشە قڕکەرانەی توركیا بەشدارە و ڕۆڵێکی زۆر خراپ دەگێڕێت، دەبێتە هاوکاریی پیلانەکانی توركیا و پارچەیەکە لەو پیلانانە”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد،”لە هەموو لایەکەوە هاوکاریی پێشکەشی دەوڵەتی تورک دەکات و  نزیکەی ٩٠٪ی کۆی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی، کە دەکرێت هەواڵگریی پارتی زانیاریی دەداتە میتی تورک، جێگای گەریلا سات بە سات نیشانی دووژمن دەدات، بە تەلەفۆن بەڕێوەی دەبەن، بەهۆی پێدانی زانیاریی بە میت لەلایەن پارتییەوە، تا ئێستا بە سەدان هەڤاڵمان شەهیدبوون”.

ئاماژەی بە هەوڵەکانی پارتی بۆ ڕۆشتنە ناو هەرێمەکانی گەریلا کرد و وتی،” پارتی هەوڵ دەدات لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پەیوەندیی یەکینەکانی گەریلا لە یەکتر داببڕێت، هەرێمەکان لە یەکتر داببڕێت و بیکاتە ئامانجی هێرشی توركیا، هەرە دواییش لە خەلیفان شەش هەڤاڵ و پێشتریش چوار هەڤاڵمان لە هەمان جێگا بە کەمینی پارتی شەهیدبوون”.

لە كۆتایی قسەكانیدا، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، ڕۆڵی پارتی بە مەترسییەکی گەورە بۆسەر گەلی کورد ناوبرد و وتیشی،” ئەگەر پارتی لەناو ئەو شەڕەی توركیا بەشدار نەبێت، ئەوا توركیا هیچ ئەنجامێکی بچووکیش بەدەست ناهێنێت، پارتی ئێستا لە دژی گەلی کورد شەڕ دەکات و هەموو کوردستان پێشکەشی توركیا دەکات”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button