سەردانیکردنی راگیراوان له‌ راپه‌ڕین قەدەغە کرا

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌ردانیكردنی راگیراوان له‌ به‌شتی گرتن و گواستنه‌وه‌ی راپه‌ڕین قه‌ده‌غه‌ كرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا کە ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندوە “هاوڵاتیانی خۆشەویست لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ئاگادار دەکەینەوە کە سەردانیکردنی ڕاگیراوان لە بەشی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕین قەدەغە کراوە لەبەر بەرژەوەندی گشتی بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لە کاتێکدایە، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌هۆی كۆرۆنا له‌ سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له‌و ده‌ڤه‌ره‌، شوێن بۆ وه‌رگرتنی كه‌سانی تووشبوو نه‌مابوو، به‌ڵام دوێنێ دوای سه‌ردانی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و سنووره‌، به‌شێك له‌ نه‌خۆشه‌كان گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و ته‌ندروستی سلێمانیش ئاماده‌یی خۆی بۆ وه‌رگرتنی تووشبووانی راپه‌ڕین نیشانداوه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆش د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە رانیە ڕایگەیاند، “لەگەڵ پزیشکەکانی دەڤەری راپەڕین بۆمان دەرکەوتووە، کۆرۆنا زۆر کاریگەری لەسەر دانیشتووانی دەڤەری راپەڕین هەیە، زۆربەی ئەو گەنجانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە تەمەنی خوار 35 ساڵەوەن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button