بەهۆی ئەوەی دوو مانگی سەرەتا نەیانهێشتووە دادوەر ببینێت
بەدەل بەرواری مانگێکی دیکە لە زیندان دەبێت

لڤین:
تیمی سی پی تی کوردستانی عێراق رای دەگەیەنێت، بەدەل بەرواری مانگێکی دیکە لە زیندان دەمێنێتەوە و ئومێد بەرۆشکی ئازاد ناکرێت لەبەر ئەوەی سزاکانی بووەتە سێ ساڵ و نیو.
کامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی رایگەیاند: بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی، بەپێی یاسای ژمارە ٢٢٢ لە یاسای سزادانی عێراقی بە ساڵێک زیندانیکردن حکومدران.
ئەندامی ئەو رێکخراوە دەشڵێت “ئومێد لە دادگادا ووتی کە ئەو لەلایەن ٢٠ چەکداری ئاسایشەوە لێیدراوە و بە قۆنداغە تفەنگە بەسەریاندا کێشاوە”.
کامەران ئاماژەی بەوەکردووە “مامۆستا بەدەل کە لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٠ەوە لە زیندانە، تاوەکو ٢٦ی تشرینی دووەم ئازاد ناکرێت بەبیانووی ئەوەی لە دوو مانگی سەرەتادا حاکمی تەحقیق نەیبینیوە بۆیە ئەو ماوەیەی زیندانیکردنی بۆ ھەژمار ناکرێت”.
روونیشیکردووەتەوە “بەھۆی تۆمارکردنی ٧ سکاڵە لەسەری، تێکڕای سزاکانی ئومێد بەروشکی ٣ساڵ و ٦ مانگ و غەرامەی ٢٥٠ ھەزار دیناری عێراقیە. ئومێد ساڵێکی سزاکەی لە زیندانی ئاسایشدا تەواوکردووە ٢ ساڵ و ٦ مانگی تر دەبێت لە زیندانی چاکسازی گەوراندا تەواو بکات.