دادگایی کردنی ئومێد بەرۆشکی و بەدەل بەرواری بەڕێوە دەچێت

لڤین:
ئەمڕۆ دادگاییکردنی ئومێد بەرۆشکی و بەدەل بەرواری لە دادگای تاوانەکانی ھەولێر بەڕێوەبچێت، لە دوو ڕۆژی داھاتووشدا نۆدەستگیرکراوی دیکەی بادینان دادگایی دەکرێن.
بەشدار حەسەن، ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمرۆ بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دادگایی بکرێن، لە کاتێکدا دەبوو دوینێ دادگایی بکرانایە بەڵام بە هۆی پشووی فەرمیەوە دادگاییەکە خرایە ئەمڕۆ.
ئەندامەکەی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە دادگاییکردنی چوار ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستگیرکراوی دیکەی بادینان و ڕۆژی پێنج شەممەش دادگاییکردنی پێنج دەستگیرکراوی دیکە بەڕێوەبچێت.
ئومێد بەرۆشکی لەسەر شەش سکاڵا ماوەی دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا دۆسیەی حەوتەمی ماوە کە بە تاوانی سیخوڕی و تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دادگایی دەکرێت.