تا ئێستا 1360 سکاڵا لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمارکراوە

لڤین:
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران پێداچوونەوەی بۆ 1360 سکاڵا کرد و بۆ یەکلاییکردنەوەیان رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی کردون.
حەسەن سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: تا ئەمڕۆ سێشەممە کە دواین رۆژی پێشکەشکردنی تانەی لایەنەکانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، 1360 سکاڵا پێشکەشی کۆمسیۆن کراون.
ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ یەکلاییکردنەوەیان ئاراستەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆن کراون و دەشڵێت: ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە بۆ تانەی لایەنەکان دیاریکرابو سەبارەت بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان.