حەشدی وەلائی کێن کە گومان دەکرێت هێرشەکەی سەر هەولێریان ئەنجامدابێت؟

سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرش لە لایەن گروپی چەکداری  نەناسراوەوە، یاسین تەها، ‌شارەزای ئاینزاکان، رایدەگەیەنێت، “لەئێستادا گروپە ناسراوەکانی ناو حەشدی شەعبی ژمارەیەک رێكخراوی نافەرمیان لەژێر ناوی جیاوازدا دروستکردوە بۆ خۆشاردنەوەیان لەسزادان، ئەوەش بەپێچەوانەی چوارچێوەی فەرمیی حەشدی شەعبییە کەبەیاسا رێکخراوە”.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی شاری هەولێر کران و بەوهۆیەش زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە، بەشێک دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ چەند گروپێکی حەشدی شەعبیان لەنزیک دبز بەهێرشەکە تۆمەتبارکرد.

لەو بارەیەوە یاسین تەها، خوێندکاری دکتۆرا و شارەزای ئاینزاکان و کاروباری عێراق لەبارەی ئەو گروپانەی ناو حەشدی شەعبی ئاماژە بەوەدەکات، لەپاش كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس (كانوونی دووەم 2020)، لە قۆناغی فەرماندەیی “ئیسماعیل قائانی” بۆ فەیلەقی قودس كە دۆسیەی عێراقی لایە، چەند ناوێكی تری گرووپی چەكدار دەركەوتن كە بەرپرسیارێتیی بەئامانجكردنی بنكە و بارەگا سەربازییە هاوبەشەكانی عێراق و ئەمەریكییەكانیان گرتە ئەستۆ، ئەم گرووپانە كە پێشەنگیان بریتییە لە “عصبە الپائرین”، “أصحاب الكهف” و “قبضە المهدی”، كە بە نوێترین مۆدێلی حەشدی وەلائی لەقەڵەم دەدرێن، كە سەرچاوە هەواڵگرییەكانی ئەمەریكا بە لقی میلیشیا و گرووپە چەكدارە ناسراوەكانی ئێرانیان دەزانێت كە لە ترسی تۆڵەلێكردنەوەی ڕاستەوخۆیان پەنایان بۆ خۆحەشاردان لەژێر ناوی نوێدا بردووە.

یاسین تەها، ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم مۆدێلە كاركردنە لە گەڕانەوە دەچێت بۆ تەكنیكی ساڵانی بەر لە كشانەوەی سوپای ئەمەریكا و دەركەوتنی داعش كە بە “تیمەكانی مەرگ” دەناسران، هەروەها نمونەی چەند گروپێک دەهێنێتەوە کەبەرپرسیاریەتی چەندین هێرشیان لەعێراق لەئەستۆ گرتوە و لەوبارەیەوە نوسیویەتی، یەكێك لەو گرووپانە (عصبە الپائرین)، بەرپرسیارێتیی خۆی لە چەند چالاكییەكی دژە هێزەكانی ئەمەریكا ڕاگەیاندووە، وەك بەئامانجكردنی فڕۆكە و هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ڕێگای مووشەكەوە، هەر ئەم گرووپەش وێنەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و بنكە و بارەگا ئەمەریكییەكانی لە ئاسمانەوە بڵاو كردەوە، میدیای نزیك لە ئێرانیش ئەوەیان بە پەیام و هەڕەشە بۆ ئەمەریكییەكان لێك دایەوە.

ئەو شارەزایەی ئاینزاکان ڕونیشیکردوەتەوە کە هەندێ سەرچاوە لە زاری كادرانی حیزبوڵڵای عێراقەوە ئەوەیان پشت ڕاست كردووەتەوە كە ئەم “گرووپە نەناسراوانە” لەلایەن ئەوانەوە بە ئاگاداریی بزووتنەوەی عەسایب و نوجەبا و گرووپە دژەئەمەریكاییەكانی تر دامەزراوە، شاردنەوەشی بۆ دووركەوتنەوەیە لە پەرچەكرداری حكومەت.

یاسین تەها، لە کۆتایشدا دەڵێت: دروستکردنی ئەم گروپانە تێپەڕاندنی چوارچێوەی فەرمیی حەشدی شەعبییە کەبەیاسا رێکخراون و دەڵێت، پەیوەستنەبوونی ئەم گرووپانە بە هیچ گرووپێكی ناسراوەوە، دەرچوونە لە چوارچێوەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تێپەڕاندنی چوارچێوەی فەڕمیی حەشدی شەعبییە كە لە ڕووی تێورییەوە بەپێی یاسای (40)ی ساڵی 2016 دەبێت سەر بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button