بافڵ تاڵه‌بانی بۆ دایكی كوژراوه‌كه‌ی ده‌روازه سیتی: پشتگیری ھیچ تۆمەتبارێک ناکه‌م

لڤین:
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی لە دەباشان خانەوادەی (ھەڤاڵ محەمەد کاکە خان)ی بینی كه کارمەندی سیكیوریتی بوو له پرۆژه‌ی نیشته‌جێبووتی ده‌روازه سیتی له سلێمانی و كوڕێكی حمه‌سور دوشیوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركوك ته‌قه‌ی لێكرد‌و كوشتی.
له‌م دیداره‌دا بافڵ تاڵه‌بانی به كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌ی وتووه: ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بەھیچ شێوەیەک مایەی لێخۆشبوو‌ن نین.
هاوسەرۆکی یەکێتی وتوشیەتی: پشتگیری لەھیچ تۆمەتبارێک ناکه‌م و رێگاش ناده‌م یاساشکێنان بەناوی ھەر پاساوێکەوە داڵدەبدرێن.
باسی لەوەشکردووە، لە یەکێتی ھەر کەسێک لە ھەر پلەو پۆست و بەرپرسیارێتییەکدا بێت و تێوەگلابێت بە یاساشکێنی، بەتوندترین شێوە رووبەڕووی دەبینەوەو راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکەین.
تاڵەبانی دەشڵێت: ھیچ کەسێک نابێت لەسەروو یاساوە بێت و ئەم ئارامییەی ھەیە پارێزگاری لێدەکەین و بە کردەوەش سەلماندوومانە ئارامی و ئاسایش لامان ھێڵی سوورە.
باسی لەوەشکردووە، لەمەودوا یەکێتی پارێزەری مافخوراوان دەبێت و داکۆکیکاری سەرسەختی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکانیش دەبین و ئەم نیەتە ئەرکی ئێمەیەو جێبەجێی دەکەین.