گروپێکی چەکدار بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر هەولێر راگەیاند

لڤین:
گروپێکی چەکدار بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر هەولێر راگەیاند، بەرپرسی میحوەری كەركوكی پێشمەرگەش دەڵێت: موشەكەكان لە سنوری دبسەوە ئاراستەی هەولێر كراون.
دوای ئەوەی شەوی رابردو ژمارەیەک موشەک ئاراستەی شاری هەولێر، کران لە ئێستادا باس لەوە دەکرێت، کە گروپێکی چەکدار کە ناوی خۆیان ناوە (سرايا اولياء الدم) بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی شەوی رابردوی سەر هەولێر راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا دیارنییە ئەو گروپە کێن.
لە لایەکی دیکەوە نوری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری كەركوكی پێشمەرگە، ڕایگەیاندووە و کە ئەوان موشەکیان بینیوەو و موشەكەكان لەخوار قەزای دبسەوە ئاراستەی هەولێر كراون.