کۆمسیۆن دوا وادەی بۆ پێشکەشکردنی سکاڵا لەسەر هەڵبژاردن راگەیاند

لڤین:

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە دواین مۆڵەتە بۆ ئەوەی تانە لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشکەش بکرێت.

عیماد جەمیل، ئەندامی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان راگەیاند: سبەینێ دوا وادەیە بۆ تانەی لایەنەکان سەبارەت بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان.

ئەو وتیشی: دوای ئەوە کۆمسیۆن لەماوەی یەک هەفتەدا وردبینی و پێداچونەوە بە تانەکاندا دەکات، دوای ئەوەش لەماوەی 10 رۆژدا دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان بە تانەکاندا دەچێتەوە، لەکۆتاییشدا ناوی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمان بە فەرمی رادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەكرد کە دوای ئەوەی ئەنجامەکان لە کۆمسیۆن پەسەندکرا دەدرێتە ئەنجومەنی دادوەری بۆ پەسەندکردنی دوای ئەو وادەیەش کۆتایی بە کارەکانی ئەم قۆناغەی کۆمسیۆن دێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button