ئەحمەدی حاجی ڕەشید وەڵامی هۆشیار زێباری دەداتەوە

لڤین: ئەحمەدی حاجی ڕەشید

بۆ کاک وشیار زێباری : دڵنیابە نەکەوتوین

لەگرتەیەکی ڤیدیۆیی دا باستان لەدەرنەچونی هەندی پەرلەمانتار کردبوو کە گوایە، ئەو پەرلەمانتارانە بەهۆی دژایەتیان بۆ قەوارەی هەرێم گەل سزای داون بەو هۆیەوە دەرنەچوون، ئەم وتانەی ئێوە دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە بەبەرنامە کارتان کردوە لەسەر ئەو پەرلەمامتارانەی کەلەسەر گەندەڵی بەتۆیان وت تۆ بۆ نوێنەرایەتی کورد ناشێت چونکە تۆ پێگەی خۆت بەکار هێنا بۆ بەرژەوەندی حیزبەکەت و نۆژەندکردنەوەی خانوەکانی پارتی لەبغداد و بونی زیاتر لە شایستەی خۆت پاساوانت هەبوو ، سەرئەنجام خۆشت و ئێمەشت لەکەدار کرد

دەزانی کاک هۆشیار تۆ بۆ ئەو پەرلەمانتارانەت قەبوڵ نییە

چونکە ئەو پەرلەمانتارانە ڕێگربوون لە یەکڕیزی بۆ دزی و بەئاشکرا بەتۆیان وت نەخێر بۆ هۆشیار زیباری

چونکە تۆ تەنها بۆ پاککردنەوەی مەلەوانگەکەی ماڵەکەت مانگانە لە پارەی گشتی (۳) ملیۆن دینارت سەرف دەکرد.

دەزانی کاک هۆشیار من شتی شەخسیم نییە دەنا ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریم لایە کە چەند سەیارەی دەوڵەتت لایە

ئەوەش دەزانم کە کاتێک دەمانبینیت بیرت دەکەوێتەوە حەسرەت هەڵدەکێشیت کە ئەوانە بوون تۆیان لەسەر گەندەڵی ناردەوە بۆ هەریمە پۆلیسیەکەی خۆتان و یەکێک لەو پەرلەمانتارانەش کە دەرنەچوون بەندەیە کە زۆر بەڕاشکاوانە کاتێک وەفدی مەکتەب سیاسیتان هاتن بۆ لام پێم وتن ئەگەر گەندەڵیەکە پشت ڕاست بویەوە ئەوا لەبری ئەوەی بە یەک دەست بڵێم نا بۆ کاک وشیار بەهەردوو دەست دەڵێم نا بۆ کاک وشیار و ڕاست گۆش بوم هەر وام کرد هەربۆیە ماوەی (۷) ساڵ شێوازی قێزەون نەما بەکاری نەهێنن بەرانبەرم بۆ ئەوەی وەک خۆتان بم بۆیە دڵنیات دەکەمەوە کەلەبەرچاوت ناڕۆین و وەک دێوەزمە هەمیشە لە خولیات دەبین ، تابەسەر بمێنم دژایەتی سیاسەتە چەوتەکانتان دەبم لەهەرکوێ بم .



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button