وەزارەتی دارایی بڕیارماندا کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر بکەین

لڤین:

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزیرى دارایى و ئابورى لەگەڵ وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبوەوە و ڕێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە “سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبوەوە، هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت”.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەرى بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button