سەدر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسەندکرد

سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی قبوڵكردوه و كارده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دwو‌ر له تائیفیه‌ت و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار پێكده‌هێنن.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا نوسیویه‌تی “په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆن و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانم ڕاگه‌یاند، گرنگ نییه چی بێت، ئێمه بۆمان ده‌ركه‌وت كه كوتله‌ی سه‌درییه‌كان گه‌وره‌ترین كوتله‌ی هه‌ڵبژاردن و جه‌ماوه‌رییه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پشتیوانی و گه‌وره‌یی خوداوه‌یه”.
راشیگه‌یاند “ئێمه به‌دوای هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا ده‌گه‌ڕێین، نه‌ك هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی یاخود گروپیكی دیاریكراو، به‌ڵكو چاودێری پاراستنی وڵات و ئاسایش و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ده‌كه‌ین”.
سه‌در داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی عێراق كرد پێكه‌وه به‌شداری له چاكسازی وڵات‌دا بكه‌ن، له گه‌نده‌ڵی و داگیركاری و ئاساییكردنه‌وه و تیرۆر و پشتبه‌ستن و ملكه‌چی ڕزگاری بكه‌ن.