عێراق: دەست بەدەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەکرێت

لڤین:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق،  لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاسپۆرت بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان، دەست بەدەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەکات.

بە پێی ڕاگەیەنراوێک کە ئەمڕۆ ( شەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) بڵاویکردوەتەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕایگەیاندوە،”  لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاسپۆرت بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان، دەست بەدەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەکات، لە ئێستاشدا ھەموو کاروبارە لۆجستییەکانی تایبەت بە پڕۆژەکە دابینکراوە و گرێبەستێکیش لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان کراوە”.

لە بارەی گرنگی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنیش ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە،” ناوەڕۆکێکی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ کۆکردنەوەی ھەموو زانیارییەکانی خاوەنی پاسپۆرت، لە فڕۆکەخانەکانیش دەرگای ئەمنی دەکرێتەوە لەو کاتەی زانیارییەکانی ناو پاسپۆرتەکە ھاوتا دەبێت و پەیوەستیش دەبێت بە کۆمپیوتەری ناوەندی و ناکرێت ھیچ دەستکارییەکی تێدا بکرێت و ھاک بکرێت”.

جەختیشکراوەتەوە،” پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەبێتە ھۆی دەوڵەمەندکردنی کارتی یەکگرتووی نیشتمانی، کە ھەموو زانیارییەکانی تێدایە، لە کاتی نوێکردنەوەی پاسپۆرتیشدا پێویست ناکات ھاووڵاتی ھەموو بەڵگەنامەکان پێشکەش بکات، چونکە پێشتر ھەمووی تێدا تۆمار کراوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button