گروپە چەکدارە سوریەکانی سەر بەتورکیا دەستیان بە ئامادەکاری هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان کردووە

لڤین:
گروپە چەکدارە سوریەکانی سەربەتورکیا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکراتی و لە هەفتەی رابردوودا لە ناوخۆیاندا دووجار کۆبوونەتەوە.
پێگەی شەرق رایگەیاند، کە گروپە چەکدارە توندڕەوە سوریەکانی سەر بە تورکیا لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر ئیدارەی خۆسەری لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە هەفتەی رابردوودا دووجار فەرماندەکانیان لە ناوخۆیاندا کۆبونەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵی پێگە عەرەبییەکە ئەو گروپانە دەستیان کردووە بە ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی سوریای دیموکراتی و چاوەڕوانی فەرمانی تورکیا دەکەن.
ئەوەش لە دوای لێدوانی بەرپرسانی تورکیا دێت بۆ هێرشکردنە سەەر رۆژئاوای کوردستان بە بیانوی پاراستنی سنورەکانی، کە لەبەرزترین ئاستدا تورکیا هەڕەشە دەکات.