عەبادی لە ساڵیادی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر چی دەڵێت؟

لڤین:

نوسینگەی حەیدەر عەبادی لە ساڵیادی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دەڵێت دەستگیرابوو بەسەر کێڵگە نەوتیەکان لە پارێزگای کەرکوک لەلایەن گەندەڵکارەکانەوە، بە چوونە ناوەوەی هێزە عێراقییەکان یاسا چەسپێندرا.

نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، لەساڵیادی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر لە فەیسبووک نوسیویەتی “لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 حەیدەر عەبادی فەرمانی بە هێزە عێراقیەکان کرد بۆ چوونە ناو پارێزگای کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ ئەوەی یاسا جێبەجێ بکەن بەبێ رژاندنی دڵۆپێک خوێن”.

ئەو دەشڵێت “دوای ئەوەی سەفقەیەكی سیاسی هەبوو کە گەندەڵەکان بازرگانیان پێوە دەکرد و لەلایەن گەندەڵکارانەوە دەستگیرابوو بەسەر کێڵگە نەوتیەکان لە پارێزگای کەرکوک بۆ ماوەی چەند ساڵێک، بەڵام دکتۆر عەبادی دوای راکردنی نەجمەدین کەریم پارێزگاری ئەو کاتە هەستا بە دانانی  پارێزگارێکی نوێ بۆ شاری کەرکوک”.

روونیکردووەتەوە کە عەبادی هەر بەمەوە رانەوەستا، بەڵكو بڕیاری تری دەكرد “لەوانە كەمكردنەوەی پشكی هەرێم لە بودجەدا بۆ 12%هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق‌ و بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان”.

ئاماژەی بە قەدەغەی گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی بەسەر هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانیدا کردووە و دەڵێت ئەوە بۆ ئەوە بووە کە هەرێم بەپێی دەستور ئیدارەی خۆی رادەستی حكومەتی فیدراڵی بكات لەگەڵ هەموو دەروازە سنورییەكان.

بەبیری هێناوەتەوە، لیژنەی چاودێری دارایی فیدراڵی‌ و دەستەی نەزاهەی رەوانە كرد بۆ وردبینیكردن لە فەرمانبەرانی هەرێم‌و رادەستكردنی موچەكانیان، دەركەوت هەزاران فەرمانبەری بندیوار هەیە، لە ساڵی 1991وە ئەمە یەكەمجار بوو لیژنەكانی حكومەتی فیدراڵی بچنە هەرێم بەمەبەستی وردبینیكردن، بەكردەوەش موچەی راستەقینەی هاوڵاتییەكانمان لە هەرێم درا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button