لەمڕۆوە هەر بریکارێکی غاز لە هەولێر پۆلیسێکی لەگەڵ دەبێت

لڤین:

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوو هەفتەی داهاتوو دۆخی غاز وەك خۆی لێ دێتەوە، لەمڕۆوە لە شارەکە هەر بریکارێکی غاز پۆلیسێکی لەگەڵ دەبێت.

ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کێشەی کەمی غاز و گرانبوونی نرخەکەی تەنیا لە پارێزگای هەولێر نییە بەڵکو لە هەموو هەرێمی کوردستان ئەو کێشەیە دروستبووە.

پارێزگاری هەولێر وتیشی ”ئێستا بەهۆی نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر ئەو بڕە غازە شلەی بۆ پارێزگاکان دابیندەکرا کەمکراوەتەوە ئەوەش کاریگەری لەسەر دابینکردنی بڕی پێوست کردووە”.

هەولێر رۆژانە پێوستی بە 250 تۆن غاز هەیە، پارێزگاری هەولێر وتی دوێنێ بڕی پێویستی غاز کەم بووەتەوە و 120 تۆن هاتووەتە شارەکە.

خۆشناو وتیشی لەمڕۆوە لە شارەکە هەر بریكارێكی فرۆشتنی غاز، پۆلیسێكی لەگەڵ دەبێت و چەند بریکارێکیشیان بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخ سزاداوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button