سەدر: حكومه‌تی داهاتو له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی سیاسی پێكناهێندرێت

لڤین:

ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانی ره‌وتی سه‌در بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌باره‌ی شێوازی حكومه‌تی نوێ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دورن له‌ڕاستیه‌وه‌.

نه‌سار روبه‌یعی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانكاری ره‌وتی سه‌در له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، “سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌باره‌ی كاندیدی ره‌وتی سه‌در و شێوازی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دورن له‌ڕاستیه‌وه‌ و هیچ هه‌ڵوێستێكیان تا ئێستا له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا داواشی له‌راگه‌یاندنه‌كان كردوه‌، له‌گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریه‌كان ورد بن و ئه‌وه‌شی باسكردوه‌، “ئێمه‌ وه‌ك ره‌وتی سه‌در رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك ده‌گرینه‌به‌ر كه‌ ناڕاست بێت”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه‌ دیاریده‌كرێت و به‌رپرسیارێتیش له‌ ئاستی سه‌رجه‌م شكسته‌كان هه‌ڵده‌گرێت”.

پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراق، له‌سه‌ر زاری نه‌سار روبه‌یعی بڵاویكرده‌وه‌، “حكومه‌تی داهاتو له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی سیاسی پێكناهێندرێت، به‌ڵكو حكومه‌تێك ده‌بێت كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببردرێت، بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌مو پێكهاته‌كان بێت و له‌هه‌مانكاتیشدا ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌مو پێكهاته‌كان هه‌بێت”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button