کەسێک کە 800 هەزار دۆلاری بە فێڵ بردبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر تۆمەتارێکی دەستگیردووە کە بە فێڵ بڕی 800 هەزار دۆلاری لە خەڵک وەرگرتووە،  پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراوبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی باداوە دەستگیرکراوە و پێشتر بەپێی ماددەی 456ی یاسای سزادانی عێراقی داواکراوبووە.

تۆمەتبارەکە ناوی (ز. ا. ر)ە و سێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی هەبووە لەهەمان ئەو بنکەیەی دەستگیرکراوە.پۆلیس ئەوەشی ئاشکرا کردووە  ئەو تۆمەتبارە بە فێڵکردن لە سێ هاوڵاتی 800 هەزار دۆلاری لێوەرگرتوون و ئێستا بەبپێی ئەو ماددە یاساییەی داواکرابوو، ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button