ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەندرێت

لڤین:

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە ڕادەگەیەنرێت.

حسێن هنداوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردن بە میدیاكانی  ڕاگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرا دەكرێت.

بەوتەی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەنجامەكان جیاوازیەكی ئەوتۆیان لەگەڵ ئەو ئەنجامانە نیە كە پێشتر وەكو بەرایی ئاشكرا كرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button