سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

لڤین:
سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایانگەیاند، ئەو ناڕه‌زاییانه‌ی كه هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌چوارچێوه‌ی یاسا جێی قبوڵكردنه، یه‌كلایكردنه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستور و یاسا ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هەریەکە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و فایەق زێدان. سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد ” پێویسته متمانه‌ی گه‌لی عێراق به پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كان بگێڕینه‌وه، تاوه‌كو ھه‌ڵبژاردنه‌كان ببێته مایه‌یی ھێنانه‌ئاراوه‌ی خواستی راسته‌قینه‌ی گه‌ل”.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات له‌به‌رچاو بگرن، و پابه‌ندبن به پاراستنی ئارامی و زمانی عه‌قڵ و دوركه‌وتنه‌وه له ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه كه دور نییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی گشتی بكات”.
سه‌باره‌ت به‌و ناڕه‌زاییانه‌ی كه هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه “له‌چوارچێوه‌ی یاسا جێی قبوڵكردنه، بۆیه مامه‌ڵه‌كردن و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پێویسته به‌پێی ده‌ستور و یاسا ده‌بێت”.
ھاوكات پشتیوانی خۆیان بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تایبه‌ت به‌و بابه‌ته دووپاتدکردووەتە‌وه دەشڵێن “جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌گرنگی ره‌چاوكردنی هه‌مو ئه‌و سكاڵا و تانانه‌ی كه به‌رزكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به پیشه‌یی و به‌رپرسیارێتی و بێلایه‌نی ته‌واو”.