زیاتر لە 52 هەزار دەرچوی پۆلی 12 داواكارییان بۆ وەرگرتن لە زانكۆكانی هەرێم پێشكەشكردوە

لڤین:

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حكومەتی هەرێمی كوردستان،پلانى وەرگرتنی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان پەسەندكرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەسەرپەرشتى ئارام محەمەد قادر، وەزیرى وەزارەتەكەو ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆ حکومییەکان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى تایبەتمەند، کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت لە سەرۆکایەتى زانکۆى چەرمو لە قەزاى چەمچەماڵ بەڕێوەچو.

ئارام محەمەد قادر، لە وتەیەكدا رایگەیاند، وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕەچاوکردنى کوالێتى خوێندن و لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە، کار بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات، سەرەڕاى ئەو ژمارە زۆرەى دەرچوان کە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان پێشکەش کردوەو ژمارەیان  52 هەزارو 533 خوێنكاری دەرچوە.

لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا پلانى هەریەک لە زانکۆکان گفتوگۆى لەبارەوە کراو دواتر پەسەندکرا، لە بڕگەیەکى دیکەشدا پرسى ئەژمارکردنى ماوەى مانەوەى خوێندکارانى خوێندنى باڵا لە دەرەوەى وڵات کە بەشێوەى ئۆنڵاین بەردەوان بون، دواى خوێندنەوەى ڕاپۆرتى لێژنەى تایبەتمەند بەم بابەتە و گفتوگۆکردن  پێشنیازى لێژنەکە پەسەندکرا. هەروەها چەند بابەت و پرسێکى دیکەى پەیوەست بە پێشخستنى ئاستى زانستى و ئەکادیمى زانکۆکانى کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کراو پەسەندکران.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button