وەزارەتی ناوخۆ: بکوژی پاسەوانەکەی دەروازە سیتی ناسراوە

لڤین:

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم،بکوژی تاوانبار کەسێکی  ناسراوە و ناو و ناونیشانی زانراوە، دەشڵێت، لە هەوڵی دەستگیرکردنی دان و ڕاپێچی بەردەم دادگای دەکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم (پێنجشەممە ١٤14ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند، ” شەوی ڕابوردوو بە داخەوە (هە .م .كا ) ی تەمەن ٣١ ساڵ كارمەند و سیکۆرێتی دەروازەسیتی، لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی لەگەڵ كەسێک دەبێتە شەڕیان و دواتر ئەوکەسە بە دەمانچە ھێرش دەکاتە سەری و برینداری دەکات و دواتر گیان لەدەست دەدات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” بکوژی تاوانبار کەسێکی ناسراوە و ناوو ناونیشانی زانراوە، لە دوای ڕووداوەكەوە هێزەئەمنییەكانمان لەهەوڵی دەستگیركردنی تاوانبار و بكوژەكەن تا ڕاپێچی بەردەم یاسای دەكەین و لە كاتی دەستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاری و زیاتر دەخەینەڕوو”.

شەوی رابردوو (ه.م .ك)، كە كارمەندی سكیوریتی پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە سیتیە لە شاری سلێمانی لە پرسگەی پرۆژەكە داوای وەستانی ئۆتۆمبێلی كوڕی بەرپرسێك دەكات كە دەیەوێت بچێتە ناو پرۆژەكەوە، كوڕی بەرپرسەكە دەستڕێژی گوللـەی لێدەكات، به‌هۆی دەستڕێژی گوللـەی کوڕی بەرپرسەکەوە كارمه‌نده‌ سكوێرتیه‌كه‌ی ئیدارەی دەروازە سیتی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

وێنەی کوژراو:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button