بافڵ تاڵەبانی: هیچ شێوەیەك رێگەنادەن ئاسایش و ئارامی خەڵك تێكبدرێت

لڤین: هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی لەبارەی هێرشە موشەكیەكانی هەولێر بڵاو كردەوە و دەڵێت رێگەنادەین ئارامی خەڵك تێك بدرێت.
بافڵ تاڵەبانی، لەبارەی هێرشە موشەكیەكانی ئەمشەوی هەولێر رایگەیاند: ئیدانەی ھەر پیلانێك دەكەین كە مەرامی تێكدانی ئارامی ھەرێمی كوردستانی لەپشتەوە بێت و ھەموو ھەوڵێك دەدەین بۆ روبەڕوبوونەوەی ھەر گروپ و تاقمێك كە ئاسایشی ھەرێم بخەنە مەترسییەوە.
هاوسەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوە كردووە بە هیچ شێوەیەكیش رێگەنادەن ئاسایش و ئارامی خەڵك تێكبدرێت و دەشڵێت: ئەو ھێرشانەی كرایە سەر شاری ھەولێر مایەی نیگەرانیمانە، ھیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ئەوەشی وتووە “دڵنیام بە یەكڕیزی و یەك ئیرادەیی ھێزە ئەمنییەكانمان دەتوانین باشتر روبەڕووی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان ببینەوە و ژیانێكی باشتر و ئارامتر بۆ ھەمووان فەراھەمبكەین”.