مەكتەبی سیاسی پارتی: عێراق به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ

لڤین:

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، بڕوامان وایە حوكمڕانی عێراقی فیدراڵ پێویستی به‌ رێكخستنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌ ئاست ویست و خواستی هه‌موو پێكهاته‌كانی دابێ و، كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

راگه‌یاندراوی كۆتایی كۆبونه‌وه‌یی مه‌كته‌بی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بە ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵانی، له‌ رێكه‌وتی ١٤ـی ١٠ـی ٢٠٢١ ئه‌نجامدرا، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ قۆناغی كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

لە سەرەتادا کۆبوونەوە پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ گشتی کرد، بۆ بەشداری شارستانیانه‌یان لە پرۆسه‌كه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌ و ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو. ھاوکات به‌ چاوكراوه‌یی و رێزگرتن له‌ پارێزه‌رانی به‌رژه‌وه‌ندییە‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، متمانه‌یان به‌خشیه‌ كاندید و لایه‌نه‌كان و، پاڵپشتییان له‌و ئاڕاسته‌یه‌ كرد كه‌ له‌ رابردوودا خه‌مخۆری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان بووه‌ و، له‌ ئێستا و له‌ ئاینده‌شدا دەستکەوت و مافەکانیان ده‌پارێزێ و، دیدوبۆچوونی واقعبینانه‌ی هه‌یه‌ بۆ حوكمڕانی عێراق لەسەر پرنسیپەکانی شه‌راكه‌ت و سازان و هاوسه‌نگی، هه‌روه‌ها له‌ به‌دیهێنانی ئامانجی‌ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیەکان و جێبه‌جێكردنی تەواوی ده‌ستوور و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ له‌ڕووی ئیداری و ئابووری و ئه‌منییه‌وه‌. لەم روانگەیەشەوە پارتی هه‌نگاوه‌ پێویستەکانی داھاتووی بۆ هه‌ماهه‌نگی و لێك تێگه‌یشتن و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان دیراسه‌ ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانی عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی دابێت.

كۆبوونه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی دەربڕی بۆ جه‌ماوه‌ر و كادیر و ئه‌ندامان و خەڵکی خۆڕاگری سنووری كه‌ركوك، شه‌نگال، خانه‌قین، مه‌خمور، زوممار، ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ته‌واوی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی له‌ بەرامبەر پاڵپشتی گەورەیان و متمانه‌ بەخشینیان بە كاندیده‌كانی پارتیمان.

هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی هه‌بوو بۆ به‌رپرس و كادیر و ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری سنووری گشت ئۆرگانه‌كانی پارتیمان له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگاكان، لقه‌كان، لیژنه‌ی ناوچه‌كان، رێكخراوه‌كان، بنكه‌كان و، رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان، كه‌ به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و ماندوونه‌ناسانه‌ هه‌وڵیان دا بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ و سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كانیان.

كۆبوونه‌وه‌ سوپاسی دڵسۆزی و هه‌وڵه‌كانی ته‌واوی هه‌ڤاڵانمانی كرد، لە سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و، پێشمەرگە قارەمانەکان و دامودەزگا ئەمنیەکان، كه‌ بە ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنەکان، هاوكاری باشی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ بوون و دڵسۆزانه‌ كاریان بۆ سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كان كرد.

ھاوکات كۆبوونه‌وه‌ سوپاس و دەستخۆشی گەرمی ھەبوو بۆ هه‌ڤاڵانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن و لیژنە فەرعیەکان و ئۆرگانه‌كانی پارتیمان لە مەکتەبەکانی رێكخستن، پەیوەندییەكان، کارگێڕی و دارایی، دیراسات و تۆژینەوە و ئەكادیمیای پارتی، دەزگای هەڵبژاردن، دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان، دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن بە هەموو كەناڵەكانی رادیۆ و تەلەفزیۆن و رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکانەوە و، کادیر و ھەڤاڵانی خوێنگەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیال میدیا و، یەکە یەکەی بەربژێرەکانی پارتیمان، ھەروەھا سوپاسی چاوكراوەیی و خەمخۆری چاودێرانی سەرسندوقەكان و ویستگەکانی دەنگدان و. سوپاس یەك بەیەكی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و ئەو جەماوەرە بەئەمەك و وەفادارەی کرد کە بە هەر جۆرێك بەشداربوون لە بەدیهاتنی ئەم سەركەوتنە مەزنەدا.

هه‌ڤاڵانی تێکۆشەر، هاوڵاتیانی به‌ڕێز…

عێراق به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ و پارتیمان بڕوای وایه‌ حوكمڕانی عێراقی فیدراڵ پێویستی به‌ رێكخستنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌ ئاست ویست و خواستی هه‌موو پێكهاته‌كانی دابێ و، كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش له‌ڕوانگه‌ی ده‌ستوورەوە ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌تیش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و یەکلاکردنەوەی ته‌واوی كێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوەکانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوخۆی كوردستان پێویسته‌ و، پێكه‌وه‌ كاركردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییە باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان و به‌دیهێنانی مافه‌ به‌دی نه‌هاتووەکان ئه‌ركی‌ هه‌مووانه‌.

دووباره‌ سوپاس بۆ دڵسۆزانی كوردستان.

مه‌كته‌بی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

١٤ـی ١٠ـی ٢٠٢١

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button