پۆلیس کەسێکی دەستگیرکرد کە لە چەمچەماڵ کەسێکی کوشتبوو

لڤین:

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە لە چەمچەماڵ کەسێکی کوشتووە و هەڵهاتووە و لە سلێمانی نیشتەجێ بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە کە لەمانگی شوباتی ئەمساڵ کەسێکی کوشتووە لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ.

پۆلیس وتوشیەتی “دوای ئەوەی لەمانگی شوباتی ئەمساڵ هاوڵاتییەك لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ كوژرا و بكوژەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات و دادوەری لێكۆڵینەوەوە بەپێی ماددەی 406 بڕیاری دەستگیركردن بۆ تۆمەتبار (م، ن، ك) دەركرد، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە سەرجەم بەش و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “دوای لێكۆڵینەوەكان، توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە كە لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی خۆی حەشار دابوو، توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button