وەزارەتی تەندروستی: یەكێك لە سێ بریندارەكەی ئەمشەو باری تەندروستی ناجێگیرە

لڤین: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری بریندارەكانی ئەمشەوی هێرشە موشەكیەكانی راگەیاند و دەڵێت تەنها سێ كەس برینداربوون كە یەكیان برینەكەی سەختە و باری تەندروستی جێگیر نیە.

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە زیانی موشەكەكانی ئەمشەوی شاری هەولێر ڕایگەیاند كەوا تەنها سێ بریندار هەیە یەكیان پاسەوانی یەكێك لە قونسڵگەریەكانە لە گەڕەكی وەزیرانی شارەكە و باری تەندروستی باشە و جێگیرە بەڵام چەندین پڕوشكی ساچمەی بەركەوتووە.

وەزارەتەكە روونیشیكردووەتەوە بریندارێكی دیكە كەسێكی كوردی ڕۆژئاوایە لە مەیدانی ئاژەڵان، برینی قوڵ و شكانی هەیە باری تەندروستی تا ڕادەیەك جێگیرە.

ئەو وەزارەتە لە راگەیەندراوەكەیدا ئەوەشی ئاشكراكردووە كە برینداری سێیەم كەسێكی دیكەیە كە لە مەیدانی ئاژەڵان بەركەوتووە و باری تەندروستی جێگیر نیە، سەرجەم بریندارەكان كاری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە و لە هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە ماونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button