یەکگرتوو: دەنگەکانی عومەر کۆچەر زۆر زیاترە لەوەی راگەیەندراوە

لڤین:

دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەبارەت بەو هەواڵانەی کە باس لە گۆڕانکاری دەکەن بەسەر ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی دهۆک دەڵێت، ئێمە لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە نزیکەوە ئاگادارین و بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەین.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە دڵنیاین کە دەنگەکانی دکتۆر عومەر کۆچەر زۆر زیاترە لەوەی کە راگەیاندراوە و لەو بوارەدا هەر جۆرە دەستکاری کردنێکی نا یاسایی رەتدەکەینەوە.

باسی لەوەشکردووە، نزیک لە هەشتاو هەشت سندوقی دەنگدانی گشتی ماون بژمێردرێن و زانیاری تەواو لە بەردەستمانە کە لە زۆربەی هەرە زۆری ئەو سندوقانە دەنگی زۆرینەی بردۆتەوە.

یەکگرتوو دەشڵێت: داتا کۆکراوەکانی چاودێران دەیسەلمێنن دکتۆر عومەر کۆچەر لە بازنەکەی خۆیدا لە ریزبەندی دووەمدایە و سەرکەوتنی بەدەست هێناوە .

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button